گۆلی زرێبار و دووپات کردنەوە هەڵەکانی گۆلی ورمێیە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بۆ ماوەی ساڵێک دەچێت کە دەنگۆی سازکردنی پاڵاوگەێیکی نەوت لە شاری مەریواندا لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو بۆتەوە و هەر لە سەرتادا هاواری کۆمەڵەی ژینگەپارێزانی کوردستانی بەرزبویەوە و دواتریش دەرکەوت بە دیاری کردنی شوێنی ساز کردنی پالاوگەکە لە دەشتی بێلوی مەریواندا و لە مەوادی دووکیلومیتری گۆلێ زرێباردا، پەژارە و هاواری ژینگە پارێزان و بەتایبەت ژینگەپارێزی سەوزی چیا زۆر لە جێگەی خۆیدا بوە چونکە لە وتەێیکی کارناسانەی ژینگەوانیدا دوکتور دارا قەسیمی لە زانکۆی پیشەیی دوڵفت لە وڵاتی هۆڵەندا بڕوای وابوە کە ئەگەر پاڵاوگە لەو شوێنەدا دروست بکرێت پاشەڕۆ نەوتییەکان زەوی و زارە پڕ پیت و کشت و کاڵییەکانی دەشتی بێلو دەکەوێتەمەترسییەوە و ئاوە ژێر کەوتوەکان کەم دەکەن و عەرزی ئەو ناوە ڕۆ دەچێت و کەش وهەوای ناوچەکە دەگۆڕێت و ژینگە و پیشەی گەشت و گوزاری زرێبار دەکەوێتە مەترسیەوە.
ئەمە لە هەلو مەرجێکدایە کە پارێزگاری شاری سنە جەختی لەوە کردۆتەوە کە سازمانی ژینگەپارێزی ئێرانیش دەشتی بێلوی بۆ ئەو پاڵاوگەیە ئەرێنی کردوە و لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکدا، کە لە پارێزگاری پرسیبوو بۆچی وەکو ڕاگەیاندن ڕێکخراوی ژینگە پارێزی ئەو ئەرێنی کردنە مێدیایی ناکاتەوە؟ پارێزگار دەڵێت پێویست بە مێدیایی کردنەوە ناکات، ئێمەڕۆژانە دەیان کار دەکەین و ڕاگەیاندنی بۆ ناکەین. لە وڵامی پرسیارێکیتری هەواڵنێری زرێباردا کە دەپرسێت ئاخۆ ئێوە گاڕانتی ئەوە دەکەن ئەو پاڵاوگەیە نەبێتە هۆی لە ناو چونی گۆلی زرێبار؟ عەبدولموحەمد زاهیدی پارێزگاری سنە دەڵێت؛ من ئەوە نازانم بەڵام کاتێک لە سەر ئەم پڕۆژەیە کۆبونەوە گیراوە چەن کارناسێکی ژینگە پارێزیش لەوێدا بوون هیچ دژایەتییکیان نەکرد، کە ڕێکخراوی ژینگەی ئێران ئەوەی ئەرێنی کردوە خاترجەم کێشەێیک پێش ناێیت.
خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە پارێزگار دروست کردنی ئەو پاڵاوگە بە ڕێگە چارەسەری کێشەی هاتو و چۆی نەوت کێشەکان لە قاو داوە و بەڵێنی داوە لە ئەگەری وەگەڕ کەوتنی پاڵاوگەکە چیتر تانکەری نەوتکێش بەجادەی مەریوان سنەدا هاتوچۆ نەکات و ساز کردنی ئەو پڕۆژەیەی بە خزمەتێک بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە قاو داوە چونکە لاڕێک لە تەنیشت مەریوانەوە بۆ (باشماخ ـ گاڕان) سەرشیو بە مەوادای 20 کیلو میتر دروست دەکرێت ئەوەش هاتۆچۆ بۆ ئەو ناوچەیە خێراتر دەکاتەوە، شایانی باسە سەرشیوی مەریوان بێبەشترین ناوچەیە لە تەوای ئێراندا و ئەوەش تاکە بەشی خزمەتگوزاری سەرشیوە لە چەند ساڵی هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی.
ئێمەش وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەخەینە پاڵ ژینگە پارێزان و سەرجەم ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان و پێش لەوەی گۆلی زرێبار و ژینگەی خاوێنی مەریوان وەکۆ گۆلی ورمێ لە بێ ئاویدا بخنکێت و پێش ئەوەی وەکو کانی بڵ کوێر بکرێتەوە پێش بەوە تاکە گۆلی ئاوی شیرینی جیهان لێمان بتارێنن، پێش بە دروست کردنی ئەو پاڵاوگەیە بگیردرێت.ڕەنگە هەندێ هەلی کاری لاوەکی بۆ خەڵکی ناوچەکە بێتە ئاراوە بەڵام کوشتنی ژینگە کوشتنی مرۆڤایەتییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20-10-2016
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,920
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!