رۆژنیوز - سۆران محەمەد
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی لە شاری کەرکووک، ئاماری ساڵی 2016ی بلاو کردووە، کە تێیدا 376 تیرۆرست و داکراو دەسگیرکراون.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە بۆ وتەبێژی ئاسایشی یەکێتی لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک ڕێکخرابوو، ئاماری ئاسایش بۆ ساڵی 2016 ڕاگەیاند.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا عەمید سمکۆ محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکووک وتی:" لە ساڵی 2016دا ڕوداوی جۆراو جۆر ڕویداوە، هێزەکانمان توانیویانە لە ماوەی یەک ساڵدا 376 گەوەرە تیرۆرست و داواکراو دەسگیربکەن".
وتیشی:" لەو ژمارەیەی دەسگیرکراون دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە کە 247 کەسیان تیرۆرست بوون، هەروەها توانیمانە دە بکوژو 13 کەسیش بە تۆمەتی ڕفاندنی هاوڵاتیان دەسگیر بکەین".
نابراو ڕاشیگەیاند:" 39کەسمان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و 28 دزو یەک قاچاخچی دەسگیر بکەین، هەروەها چوار هەڵاتووی بەندیخانە دەسگیربکەینەوە".
عەمید سمکۆ محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی لە کەرکووک، ئەوەشی وت:" حەوت کەسیش کە کاری ساختەیان ئەنجامداوە دەسگیر کراون، چوارکەسیش بە تۆمەتی دزی و بڕینی دوکانی فرۆشتنی زێڕ دەستگیرکراون، هەروەها 23 کەسی دیکە بە تاوانی جۆراو جۆر دەستگیرکراون.
03-01-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,919
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!