قارەمانێکی ون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی ونی ڕێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو (ناسیح مەجید فەقێ ئۆمەر) ە، ناسراو بە (مەلا ناسیح تۆماری) ساڵی (1942) لە گوندی (تۆمار) ی شارەدێی (شوان) ی پارێزگای #کەرکووک# لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتووەتە ژیانەوە.
لە منداڵییەوە لە گوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی، لە تەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلوول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی #مام جەلال#، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول درێژە بە خەبات دەدات.
ساڵی 1975لە ڕێگەی عەلی بچکۆل-ەوە پەیوەندی بە (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان) ەوە دەکات، کاری ڕێکخراوەیی و مەلایەتی لە گوندی تۆمار بە یەکەوە گرێ دەدات لەنێوان ساڵانی (1978-1979) ، ساڵی 1983لە شارۆچکەی (#تەقتەق#) نیشتەجێ دەبێت بە پیشە و ناونیشانی (یاریدەدەری میکانیک) لە فەرمانگەی ئاوی تەقتەق دادەمەزرێت، بەردەوام دەبێت لە کاری ڕێکخستن و هاوکارییەکی زۆری شانەی (گۆرقەرەج) ی کەرتی ڕێکخستنی دەشتی #هەولێر# دەکات لە تەقتەق، پاش ماوەیەک پەیوەندی لەگەڵ ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکەی (بەرەی ڕزگاری زەحمەتکێشان-بەرزە) ی ناو هەناوی (کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان) لە ڕێگەی (خالید عوبێد تۆماری) یەوە گرێ دەدات و لە کۆبوونەوە فراوانەکەی (بەرزە) لە ڕۆژانی (21-22-23ی حوزەیرانی 1984) ی گوندی ئیلنجاغی گەورەی شارەدێی تەقتەقی وراتی کۆیە بەشداری دەکات و هاوشانی خالید عوبێد تۆماری ڕۆڵی دەبێت لە بەدیکۆمێنتکردنی بەڵگەنامەکانی بەرزە لە گوندی تۆماری شوان بەداخەوە هەموو بەڵگەکان لە ئەنفالەکاندا لەناوچوون.
ئەم کادیرە تێکۆشەرە بەهۆی نەخۆشییەوە لە29-3-1993بۆ دواجار دڵە گەورەکەی لە لێدان دەکەوێت و لە گۆڕستانی (دارەتوو) بە خاک سپێرراوە، دوای کۆچی مەلا ناسیح تۆماری (مام جەلال) لە ڕێگەی (سیروانی کوێخا نەجم) ەوە داوای بینینی خانەوادەکەی کردبوو، بەڵام بە نەخۆش کەوتنی مام جەلال، مەلا ناسیح-یش دەبێتە سەربازێکی گومناوی کوردستان، دروود بۆ گیانی ئەو تێکۆشەرەی کورد.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,177
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!