دواڕۆژ
سەرەڕای شکستە بەردەوامەکانی داعش لە عێراق و سوریا، تا ئێستا بەرپرسیارێتیی بەشێک لەتەقینەوە و هێرشەکانی سەر هەریەک لە وڵاتانی سوید و میسر و بەریتانیای گرتۆتەئەستۆی خۆی.
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 2016ی مەکتەبی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی ئابوری ئەمریکی، (رێکخراوێکی قازانج نەویستە و تایبەتە بە توێژینەوە)، ئەمانەی خوارەوە ناوی ئه و پێنج وڵاتەن کە زۆرترین چەکداری بیانی لێوە چوونەتە ڕیزەکانی داعش.
1-تونس:
لە نێوان ئه و شەش وڵاتەی بەهاری عەرەبی گرتییەوە، دیموکراسی تەنیا لە وڵاتی تونسدا مایەوه، دوای شەش ساڵ لەلابردنی، زەین عابیدین بن عەلی، سەرۆکی پێشووتری تونس، لە دەسەڵات، 86%ی تونسییەکان دەڵێن دیموکراسی باشترین سیستمی حکومڕانییە، لە کاتێکدا لە دوای ڕاپەڕینەکەیان تەنها 70% لەگەڵ دیموکراسی بوو.
لەوەش گرنگتر، گڕوتینی خەڵکی بۆ دیموکراسی لە کاتێکدایە کە تەنیا لە 15% تونسییەکان بڕوایان وایە ئابوری وڵاتەکەیان باشە و لە 90% دەڵێن گەندەڵی بڵاوبووەتەوە.
بەداخەوە، گڕوتینە نوێیەکەی خەڵکی تونس بۆ دیموکراسی لەلایەن هەموو کەسێکەوە قەبوڵکراو نییه، نزیکەی 6000 تونسی وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی بچنە ڕیزەکانی داعشەوە، زۆرترین پشکی وڵاتانیان لە جیهاندا هەیە.
ئه و پشتیوانانەی داعشیش کە لە تونس بەجێماون بەهەمانشێوە جێگەی نیگەرانین، ئەوە گەنجێکی تونسی بوو کە لە ساڵی 2015 دا بەهۆی کاریگەربوونی بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داعشەوە، هێرشی کردە سەر کەنار دەریایەک لە ئەجامدا 38 گەشتیار گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان بیانی بوون، ئه و هێرشەش بە خوێناویترین هێرشی تیرۆریستی لە مێژووی تونسی سەدەی نوێدا دادەنرێت.
ئازارە بەردەوامەکانی دیموکراسی، بەرهەڵستە ئابورییە بەردەوامەکان و گەڕانەوەی جیهادییە شکستخواردووەکان بەردەوامدەبن لە پێدانی چەندین کەلێن و دەرچە بۆ ئەوەی لێوەی دزەبکەنە ناو تونسەوە.
2- سعودیە:
عەرەبستانی سعودیە هاندەر و سپۆنسەرێکی چالاکی وەهابیزمە، کە لقێکی توندڕەوی ئیسلامییە و وەک بڕبڕەی پشتی ئیسلامی توندڕه و دادەنرێت. سعودیە بە سەرچاوەی دووەمی چەکدراە بیانیەکانی ناو داعش دادەنرێت - نزیکەی 2500 سعودی لە ڕیزەکانی داعشدان. لە هەمانکاتیشدا، سعودیە خودی خۆی ئامانجی تیرۆریستانیشە. لە تەمووزی 2016 دا، دووچاری چەند کردەوەیەکی خۆکوژی بووەوە لە سێ شاریدا: لە مایسی 2015 دا، تەقینەوەیەکی تیرۆریستی داعش بووەهۆی کوژرانی 21 کەس.
3-ڕوسیا :
جگە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داعش سەربازی بیانی لە ڕوسیاشەوە هێناوەتە ڕیزەکانی خۆی، ڕوسیا خودی خۆشی نامۆ نییە بە کردەوەی تیرۆریستی.
زیاتر لە 3500 کەس کوژراون لە زیاتر لە 800 هێرش لە ساڵی 1970وە، دوایینشیان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدا کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی پیتەرسبێرگ تەقییەوه و بووەهۆی کوژرانی 14 کەس.
هیچ گروپێک تاکو ئێستا بەرپرسیاریەتی ڕانەگەیاندووه، بەڵام میدیاکانی ڕوسیا ئاماژە بەوە دەکەن، ئه و ڕووداوە پەیوەندی بە داعشەوە یاخود ڕێکخراوی دیکەی تیرۆریستی نێودەوڵەتی هەیە، دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ناسنامەی ئەنجامدەرەکەیان وەک (ئەکبەرژۆن دژالیلۆڤ) ناساندووە کە گەنجێکی 22 ساڵی بە ڕەگەز ڕوسییە و لە قیرغیستان لە دایکبووە.
مێژووی ڕوسیا لەگەڵ تیرۆریزمدا لە ناوچەکانی باکوری قەوقازەوە سەرچاوە دەگرێت، بەتایبەت لە هەرێمەکانی چیچان، داغستان و ئینگۆشیتیا کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان مسوڵمانن و داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوەیانکردووە لە مۆسکۆ، زۆرکات لە ڕێگەی توندوتیژیەوە، بە دڕێژایی 300 ساڵی ڕابردوو ئەو داوایەیان هەیە.
ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی 1991 هەناسەیەکی نوێی دایە بزوتنەوەکانی سەربەخۆیی هەرێمەکان و بووەهۆی ڕودانی دوو جەنگی خوێناوی لە چیچان کە لە ئەنجامدا هەزاران کەس بوونە قوربانی.
لە ساڵی 2002، چەکدارەکانی چیچان 912 کەسیان وەک بارمتە لە شانۆی دوبرۆڤکا لە مۆسکۆ گرت، 130 کەس لە بارمتەکان کوژران. لە ساڵی 2004، یاخیبووەکانی چیچان هێرشیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە بێسلان و زیاتر لە 1200 کەسیان وەک بارمتە گرت، زیاتر لە 330 کەسیان کوشت کە 186 یان منداڵ بوون.
گروپە تیرۆریستییە بیانییەکانی وەک داعش، توانیویانە خۆیان بگەیەننە باکوری قەوقاس. ڤلادمێر پوتین خودی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی 5000 بۆ 7000 کەس لە ڕوسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشووەوە چوونەتە سوریا بۆ ئەوەی چەک هەڵبگرن و بچنە ڕیزەکانی چەکدرارانی داعشەوە. زۆر کات بۆ ڕوسیا، شەڕکردن لە دژ بە داعش، شەڕکردنە لە دژی خودی خۆی.
4-تورکیا:
تورکیا پەیوەندییەکی خراپی هەیە لەگەڵ کەمینەکانی ناوخۆیدا، بەتایبەت کوردەکان. کوردەکان گروپێکی نەتەوەیین کە ژمارەیان لە نێوان 20 بۆ 40 ملیۆن کەسە و دەکەونەوە سەر سنورەکانی تورکیا و عێراق و سوریا و ئەرمینیا.
لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و دیاریکردنی سنوری جوگرافیای وڵاتی تورکیا، کوردەکان بە گەورەترین گروپی نەتەوەیی دادەنرێن کە تاکو ئێستا دەوڵەتیان نییە.
چەکدارە کوردەکان ماوەی سێ دەیەیە لە پێناو سەربەخۆییاندا لە دژی حکومەتی تورکیا دەجەنگن، هەندێکیان بەوهۆیەوە پەنایان بۆ توندوتیژی بردووە. لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، 40.000 کەس بەهۆی پێکدادانەکانی تورکیا و کوردەکانەوە کوژراون.
ئاڵۆزییەکە لەوەدایە کوردەکانی سوریا بە یەکێک لە کاریگەرترین ئه و هێزانە دادەنرێن کە لە دژی ڕژێمی بەشار و داعش دەجەنگن. لەوانەیە سەرکەوتنەکانیان ببێتەهۆی دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی لە ناوخۆی سوریا و لە ئەنجامیشدا هانی زۆربەی کوردەکانی تورکیا بدات دەستبدەنە چەک بەمەبەستی هەوڵدان بۆ هەمان ئامانج، لەبەرئەوە یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکان لەسەر تورکیا، هەڕەشەشە بۆ سەر داعش.
لە هەمانکاتدا، نزیکەی 2100 کەس لە تورکیاوە چوونەتە عێراق و سوریا بۆ ئەوەی بچنە ڕیزەکانی داعش. لە ساڵی 2015 وە، زیاتر لە 400 کەس لە هێرشە تیرۆریستیەکاندا لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە. بە واتایەکی دیکە، کێشەی تیرۆر لە تورکیا لەمڕۆدا تەنیا ئاڵۆزتر دەبێت و هیچی تر.
5-ئوردون:
یەکێکی دیکە له و وڵاتانەی کە سەرچاوەی چەکدارە بیانییەکانی داعشە، بریتییە لە ئوردون کەژمارەیان بە 2000 کەس دەخەمڵێنرێت، وەک تورکیا، کە میوانداری 2.9 ملیۆن پەنابەری سوریی کردووە، ئوردونیش زیاتر لە پشکی خۆی، ئاوارەی سوری قەبووڵکردووە کە بە 655.000 پەنابەری سوریی دەخەمڵێنرێت.
بەبەراورد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشی تیرۆریستی لە ئوردون زۆر دەگمەنە، بەڕادەیەک کە بە بەشێوەیەکی نافەڕمی نازناوی شانشینی ئاشتی پێبەخشراوە.
ئه و ئاشتییە لە مانگی کانونی یەکەمی 2016 دا شکێنرا کاتێک چەند چەکدارێکی تیرۆریستی داعش هێرشیانکردە سەر ناوچەیەکی بەناوبانگی گەشتیاری بە ناوی قەڵای کاراک و لە ئەنجامی هێرشەکەدا 10 کەس کوژران و 34ی دیکە برینداربوون، ئەوە یەکەمین هێرشی تیرۆریستی بوو کە خەڵکی مەدەنی تێداکرابووە ئامانج لە دەیەی ڕابردووەوە لە ئوردون.
بۆ گروپێکی هەڵپەرستی وەک داعش، وڵاتێکی ئارامی وەک ئوردون لە نزیکیەوە، وەک داوەتنامەیەک دادەنرێت بۆ خوێنڕشتن و بە سەربازکردنی خەڵکەکەی.
سەرچاوەی: Syndicated News
وەرگێڕانی محەمەد نەجمەدین
17-04-2017