لەساڵی 1989 لەشارەدێی #کوڵەجۆ#ی سەر بەشارۆچکەی #کفری# لەدایکبووە، تاقۆناغی شەشەمی بنەرەتی خوێندن بووە، لەساڵی 2007 بووەتە کارمەندی ئاسایشی کوڵەجۆ، تاساتی شەهیدبوونی لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو.
رۆژی #12-11-2014#، توانا، لەبارەگای ئاسایش لەئەرکدا بوو، ئه و کاتەی ئه و پاسەوان دەبێت، خۆکوژێکی #داعش# بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی دەکات بە بنکەکەدا و لەوێدا توانا و دوو هاوڕێی شەهید دەبن.
توانا، ساڵی 2013 لەگەڵ ڤیان فوئاد، 27 ساڵ، هاوسەرگیریی دەکات سێ مانگ دوای شەهیدبوونی کوڕێکیان دەبێت و خانەوادەکەی کوڕەکە ناو دەنێن شەهید.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,974
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!