بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە 21 جۆزەردانی 1396 کاتژمێر 10 بەیانی، لە درێژەی ڕەشبگیری خەڵکی سڤیل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاش هێرشەکانی سەر تاران، لە گەڕەکی “مەنسوورئاغایی” لە بە شارۆچکەی شاهۆ لە دەڤەری شاری ڕوانسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆشک و برایەک بە ناوەکانی “لۆقمان بەهرامی” تەمەن 27 ساڵ و فەریبا بەهرامی 32 ساڵ کوڕی و کچی “شاناز” و “حاجی حۆسەین” دەکەونە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی دەستبەسەر کردن کە لۆقمان پاش دەستبەسەری لە دەستی هێزەکان هەڵدێت و خۆی دەرباز دەکات و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
بەڵام خۆشکەکەی “فەریبا بەهرامی ” لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە دەکرێت. بە پێی سەرچاوەی هەواڵ هاوسەری “فەریبا بەهرامی” دەستبەسەر کراوە بەڵام لە شوێن و کاتی دەستبەسەریەکی تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.
شایانی باسە کە پاش هێرشی چەند کەسێک بۆ تاران و ئەنجامی تەقە و تەقینەوەی گۆری خومەینی بە بیانوی کورد بوونی ئەو هێرشبەرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەشبگیری و هێرشێکی بەرفراوان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا پتر لە 70 کەس دەستبەسەر کراون کە کۆماری ئیسلامی ڕێژەی دەستبەسەرکراوانی 41 کەس ڕاگەیاندوە و ئامادە نەبوە هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان بدات.
http://www.kmmk.info/ku/7068
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
14-06-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,948
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!