- دەوڵەتی تورک لە 39 گوندی سەربە شاری گەورەی #ئامەد# قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، بە مەبەستی ڕێخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورک.
- لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 23 کەس دەستگیرکراون.
- یەکەمین کۆنفرانسی ئابوری ژنانی باکوری سوریا بە بەشداربوونی 150 ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە ناوەندی چاند و هونەری دیجلەی شاری #دێڕک#ی ڕۆژئاوای کوردستان لەدوێنێوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش بەردەوامە.[1]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کۆمسیۆن لیژنەیەکی سێ کەسی بۆ یەکلایی کردنەوەی شێوازی دەنگدانی ڕەوەندی کوردی بۆ ڕیفراندۆم پێکدەهێنت، بەڵام تائێستا نازاندرێت کە دەتواندرێت ڕەوەندی کوردی بەشداری ڕیفراندۆم بکات یان نا؟
- ئوسامە کلدانی فەرماندەی لیوای 50ی حەشدی شەعبی بە شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی وتووە، هێزەکانیان بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری، توانیویانە شوێنی کچە ئێزیدییەک دەستنیشان بکەن، دواتریش ئازادی بکەن.[2]
- کاتژمێر 09:10 خولەکی ئەم ئێوارەیە نارنجۆکێکی دەستی هەڵدرایە حەوشەی مزگەوتی بەهەشت لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد و لەئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون، یەک لە بریندارەکان مەلا #عەبدوللەتیف سەلەفی#یە.[3]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 19,131
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!