دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی #پلاندانان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان# ئاشکرایدەکات، زیاتر لە هەزار و 300 پڕۆژەی پەلەوەر هەن کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی لەگەڵ 4 ملیۆن ئاژەڵ.
ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەهەرێمی کوردستان هەزار و 300 پڕۆژەی پەلەوەر هەن کە گۆشتی سپی بەرهەم دەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 4 ملیۆن مەڕ و بزن هەن لەگەڵ 300 هەزار ڕەشەوڵاغ و ساڵانە 70 هەزار تەن گۆشتی سور و 80 هەزار تەن گۆشتی سپی بەرهەم دەهێنن.
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، توانای هەرێمی کوردستان کەمترە لە خواستی هاووڵاتیان سەبارەت بە بەرهەمهێنانی گۆشت، هەر بۆیەش ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر گۆشت هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەنوەر عومەر ڕوونیشیکردەوە، بۆ هاوردەکردنی گۆشت لە دەرەوە دەبێت بازرگانان لیژنەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ببەنە ئەو وڵاتەی کە دەیانەوێت گۆشتی لێوە هاوردە بکەن، لەوێ لیژنەکە پشکنین بۆ ئالیک و ئاژەڵەکان دەکەن و چاودێری قۆناغەکانی سەربڕین دەکەن و پاشان بڕیار لەسەر هاوردەکردنی ئەو گۆشتە دەدەن.
ئاماژەشی بەوەکرد، بەپێی ستانداردی جیهانی، هەر تاکێک ڕۆژانە پێویستی بە 20 گرام گۆشت هەیە، ئەم ستانداردەش لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی دەستنیشانکراوە.
وتیشی لە هەرێمی کوردستان 27 کوشتارگە هەن، سەرەڕای بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاژەڵ و پەلەوەر، بەڵام گۆشتی سوور و گۆشتی سپی لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەکرێت.
16-06-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,075
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!