بەهۆی ئەوەی مارەبڕینی کچی خوار تەمەنی 18 ساڵیان کردووە دوو #مامۆستای ئاینی# ڕووبەڕووی دادگا کراوەنەتەوە و بەلێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە.
نەقیب لانە لوقمان شێخ مەموندی، بەرپرسی هۆبەی کەمپی کەورگۆسک لە بەڕێوەبەرایەتی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە کەمپەکانی سنوری پارێزگای #هەولێر# بە شودانی کچان و فرە ژنی بە ڕێژەیەکی زۆر بوونی هەیە و بۆیە ئەوان هەڵمەتێکی هۆشیاریان دەستپێکردوە لەسەر زوو بەشودانی کچان.
نەقیب لانە لوقمان شێخ مەموندی وتیشی لە هەڵمەتەکەدا ئەو کەسانەی لە کەمپەکانن ئاگادارمان کردنەوە کە لەرووی یاساییەوە ڕێگە پێدراو نییە کچی خوار تەمەن 18 ساڵی بە شوبدرێت و فرەژنی ڕێگە پێدرا و نییە.
بەرپرسی هۆبەی کەمپی کەورگۆسک لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان باسی لەوەشکرد، کە بەهۆی ئەوەی مارەبڕینی کچی خوار تەمەن 18 ساڵیان ئەنجامداوە دوو مامۆستای ئاینی ڕووبەرووی دادگا کراوەنەتەوە.
سەبارەت ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو دوو مامۆستا ئاینە، لانە ڕونی کردەوە، کە هەردوو مامۆستاکە بەلێنامەیان پێ پڕکراوەتەوە کە بەهچ شێوەیەک مارەبڕین بۆ کچی خوار تەمەن 18 ساڵی نەکەن، چونکە لە هەرێمی کوردستان ڕێگە پێدراو نییە.
هەردوو مامۆستاکە پەنابەری وڵاتی سوریابوون و ئاوارەی هەرێمی کوردستان ببوون.
پێشتر دواڕۆژ بڵاویکردەوە کە لەناو کەمپەکانی هەولێر زوو بەشودانی کچان بوونی هەیە و بە جۆرێک کچان لە تەمەنی 10 ساڵی بۆ 17 ساڵی بە پێنج هەزار دینار بە شوودەدرێن و هەروەها فرەژنیش بوونی هەیە.
دوارۆژ
18-06-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,759
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!