بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی ئەو کۆمپانیایەی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەرکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ناوچەکەی لە ئەستۆیە، چەند ڕۆژێکە خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەنێو شەقام و شوێنە گشتییەکان کەڵەکە بووە، ئەو کۆمپانیایەشی گرێبەستی نوێی لەگەڵدا کراوە، هێشتا دەستبەکارنەبووە، حکومەتیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە مانگانە 512 ملیۆن دیناری بۆ ئیدارەکە تەرخانکردووە.
ماوەی دوو ڕۆژە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە گەشتی و لە شاری کەلار خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە نێو شەقام و شوێنە گشتییەکان کەڵەکە بووبوو، چونکە ئەو کۆمپانیایەی پێشووتر کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە سنووری 14 شارەوانی ئیدارەی گەرمیان دەکرد، گرێبەستەکەی کۆتاییهاتووە.
جەواد وادی سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان لە لێدوانێکدا بە ڕووداوی ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیایە کاری کۆکردنەوەی خۆڵی خاشاکی دەکرد ماوەی سێ ساڵ کاری لەگەڵ ئێمە کرد و گرێبەستەکەی تەواو بوو، ماوەی نزیکەی پێنج مانگیشمان بۆ درێژکردەوە تاوەکو کۆمپانیای نوێ دەستبەکار دەبێت.
جەواد وادی دەڵێت: دوای ئەو ماوەیە و دەستبەکارنەبوونی کۆمپانیای نوێ، بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیانمان کرد و پێمان ڕاگەیاند، کە دەبێت دەستبەکاربێت، ئەوەش بە بیانووی نەبووی ئامێرەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک پێی ڕاگەیاندین، کە جارێ ناتوانێت دەستبەکار ببێت، کاری کۆمپانیای پێشتریش تەواو ببوو، بۆیە بۆ چەند ڕۆژێک بۆشاییەک دروستبوو.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژە بەوە دەدات: دوای دروستبوونی ئەو بۆشاییە، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری شارەوانی بەدەنگ ئەو گرفتەوە هاتن و بودجەیەکی خێرایان بەبڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دینار مانگانە بۆ هەر 14 شارەوانییەکەی سنووری ئیدارەی گەرمیان تەرخانکرد، لەکاتێکدا کۆمپانیاکان مانگانە ئەم کارەیان بە 800 ملیۆن دینار دەکرد، کاتێکیش کۆمپانیا نوێیەکە دەستبەکار دەبێت ئێمە هیچ گرفتێکمان نابێت.
رووداو
21-06-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,092
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!