ماوەی چەند ساڵێکە ڕووبەرێکی بەرفراوان لە #باخەکانی خانەقین# دەستوێندرێن و دواتر بەشێویەکی نایاسایی دەکرێنە شوێنی نیشتەجێ بوون و بینای بازرگانی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین-یش دەڵێت: ئەو کارە گۆڕینی ڕەگەزی زەوییە و نایاساییە.
بەپێی تۆمارێک، کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیاله لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 165 حاڵەتی باخ سوتاندن تۆمارکراوە و بەشێکی زۆر له و باخە کراونەتە بینای نیشتەجێ بوون و بازرگانی و تاکو ئێستاش ئه و کارە بەردەوامە.
لەوبارەیەوە، سەمیر محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین بە ڕۆژنیوزی وت: بڕینی ئاوی ڕووباری ئەڵوەن لەلایەن ئێرانەوە لە ساڵی 2005 کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر وشک بوونی باخەکان، ئەمە جگەلەوەی باخەکانی خانەقین زۆربەیان بە میرات ماونەتەوە و خاوەنەکانیان لە دەرەوەی خانەقنین-ن، بۆیە گرنگی بە باخەکانیان نادەن.
سەمیر محەمەد، وتیشی: بەپێی بڕیاری ژمارە 343-ی ساڵی 2011ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نابێت بە هیچ شێوەیەک لە سنوری شارەوانییەکان-دا ڕەگەزی زەوی کشتوکاڵی بگۆڕدرێت و بینای لەسەر دروستبکرێت، هەروەها بەپێی بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە-ش بەهیچ شێوەیەک نابێت زەوی کشتوکاڵیی بگۆڕدرێت بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و هەر باخێک ئەگەر بکرێت بە بینا، دەبێت شارەوانی بیکات و قەرەبووی خاوەن زەوییەکە بکاتەوە.
سەبارەت بە لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین، وتی: بەشێک له و کەسانەی کە سەرپێچیان کردووە دۆسییەکانیان ڕەوانەەی دادگا کراوە، بەڵام بەشێکی زۆریان ماوه.
رۆژنیوز
24-06-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 12,432
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!