بەشێک لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن لە #باشووری کوردستان# دەڵێن لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا فشاری زیاتریان کەوتۆتە سەر و ژمارەی سەردانیکەرانیان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە.
فەرەیدوون ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی #هەولێر# دەڵێت نزیکەی 700 کەس لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، فەرەیدوون ئەحمەد بۆ پەیامنێرمان سیامەند کەریم ئامارەکانی دیکەی جەژنی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکە دەڵێت چوار کەس لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا لە هەولێر گیانیانلەدەستداوە.
لە #زاخۆ# یوسف موسا لە نێو نەخۆشخانەی گشتی شارەکە ڕاستەوخۆ بەشداری لە گەشتی هەواڵە تەندروستییەکان کرد، یوسف دەڵێت نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ لە جەژندا فشارێکی زۆری لەسەرە.
خەڵات مستەفا جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ بە پەیامنیڕی ڕوودای ڕاگەیاند، فشارەکان هەرچەندە زۆربن ئەوان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگزاری تەندروستی بۆ هاونیشتمانیان.
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و ژمارەی سەردانیکەرانی نەخۆشخانەکان بەهۆی ژەهراویبوون بە خۆراک لە بەرزبوونەوەدایە.
26-06-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,752
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!