دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەرگری شارستانی #سۆران# ڕایدەگەیەنێت لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 181 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە و دوو هاوڵاتیش خنکاون و لەنێو ئەو ڕووداوانەش 162یان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بوون ئاماژە بەوەشدەکات زیانی کۆی ڕووداوەکان بریتی بووە لە 425 ملیۆن و 625 هەزار دینار.
رائید بەیار باڵەکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە سنوری هەر چوار قەزای سۆران، #چۆمان#، #ڕواندز# و مێرگەسۆر 162 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە لەنێویاندا سێ هاوڵاتی خنکاون و سێ هاوڵاتیش برینداربوون.
وتیشی لەنێو ئەو ڕووداوانەدا 162یان ئاگرکەوتنەوە بوون و بەهۆیەوە 171 دۆنم لە پوش و پاوان سوتاون و زیانی ماددی کۆی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکانیش بریتی بووە لە 425 ملیۆن و 625 هەزار دینار.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشدا کە هەر لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 10 ڕووداوی لافاو ڕویانداوە و سێ کەسیش لە خنکان ڕزگارکراون.
وتیشی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەکانیش بەو جۆرە بوون، 21 ڕووداوی سوتانی ماڵ، سوتانی 11 دوکان، سوتانی 13 ئۆتۆمبێل، 78 ڕووداوی سوتانی پوش و پەڵاش و سوتانی سێ ڕەز و باغ و بەنزینخانەیەک لەگەڵ سوتانی چەند شوێنێک.
03-07-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 6,877
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!