دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ئاشکرایدەکات، لاقەکردن و دەستدرێژی سێکسی لە کامپەکانی هەرێم زیادیکردووە.
محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەمموزی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا نزیکەی 150 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و لاقەکردن و توندوتیژی جەستەیی بەرامبەر کچ و ئافرەتی کامپەکان تۆمارکراوە.
وتیشی لە کامپەکانی هەولێر 27 حاڵەتی توندوتیژی سێکسی لە جۆری لاقەکردن و دەستدرێژیی و گێچەڵی سێکسی تۆمارکراوە، هەروەها 24 حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی و 80 حاڵەتی هاوسەرگیری پێشوەخت تۆمارکراوە، لە کامپی دۆمیزی شاری دهۆکیش تەنیا لەماوەی مانگێکدا 13 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان تۆمارکراوە.
لەبارەی کامپی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، وتەبێژی دەستە ڕایگەیاند، بە بەراورد بە کامپەکانی تر ڕەوشی ئافرەتان باشترە و لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا تەنیا یەک حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و پێنج حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی تۆمارکراوە.
ئه و بەرپرسەی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، بارۆخی ئافرەتان و کچان لەنێو کامپەکانی هەرێم باش نییە و ڕووداوەکان زیادیانکردووە، بۆیە داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ کردووە پێشلکارییەکان نەهێڵن.
ساڵی ڕابردوو، ڕێکخراوی ئایسلاندی ئەمریکی لە بەدواداچوونێکیدا بۆ ڕەوشی کچ و ژنان لەنێو کامپەکاندا، ڕایگەیاند دەستدرێژی سێکسی و لاقەکردنی کچ و ژنان کۆنتڕۆڵنەکراوە و حاڵەتەکان بەره و زیادبوون دەچن.
30-07-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,425
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!