حکوومەتی یابان بە نزیکەی 500 هەزار دۆلار هاوکاریی #دەزگای گشتیی کاروباری مین# لە کوردستان، دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای گشتیی کاروباری مین، ڕۆژی سێشەممە 1\8\2017، عەلی حەمەد بەگ، جێگری سەرۆکی دەزگاکە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (ڤارا) واژۆ کردووە، بۆ کڕینی ئامێر و کەلوپەلی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی مین.
هەروەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێ کردووە، حکوومەتی یابان بڕی 495 هەزار و 500 دۆلاری بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە، وەک هاوکاریی بۆ دەزگای مین بە مەبەستی خێراکردنی پرۆسەی پاکسازیی مین لە کوردستان.
بەهۆی شەڕ و داگیرکاریی سوپای عێراق لە ساڵانی پێش ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی کوردستان و هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ کوردستان، بەشێکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن ڕژێمی عێراق و داعشەوە مینڕێژ کراون.
#01-08-2017#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,601