دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرۆکی #لیژنەی باڵای ماددەی هۆشبەر# دەڵێت لە جیهاندا خەڵکی بە ڕێژەی 5% ئالودەی ماددەی هۆشبەر بوون، ڕێژەکە لە کوردستان 2.2% و تاوەکو ئێستا 111 کەس ئالودە بوون بەماددەی هۆشبەر و چارەسەر کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2017، لە شاری #هەولێر# کۆنفڕانسی (ماددەی هۆشبەر، جەنگێک دژی نەوەی ئێستا و ئایندە) بەڕێوەچوو.
#ڕێکەوت حەمە ڕەشید#، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ڕایگەیاند ئەو کەسانەی لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن بە چاکسازییەکان خراپتر دەبن، نەک باشتر بۆیە پێویستە چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت.
سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر وتیشی ئەنجومەنی وەزیران لە هەوڵی دەرکردنی چەند بڕیارێکە بۆ ماددەی هۆشبەر و کەمبوونەوەی ئەو ماددانە و توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکان.
وەزیری تەندروستی وتیشی لە جیهاندا %5ی دانیشتوان ئالودەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەربوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان %2.2ی خەڵکی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر.
رێکەوت حەمە ڕەشید وتیشی تاوەکو ئێستا 111 کەسی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون لە هەرێمی کوردستان و بڕیاریشە دوو سەنتەری تایبەت بە چارەسەر لە هەولێر و سلێمانی بکرێنەوە.
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد، لەمەودوا ساڵانە لە سەرەتای مانگی تشیرینی دووەم هەفتەی بەڕەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوە دەچێت.
06-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,188
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!