دواڕۆژ، زریان محەمەد
نرخی بەنزین چەند هەفتەیەکە بەرەو گرانبون دەڕوات و هەر لیترێک بڕی 25 دینار زیادی کردووە، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانیش دەڵێت بازاڕ کراوەیە و بازرگانان دەتوانن بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان بەنزین هاوردە بکەین.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی #سلێمانی# بەدوادۆژی وت ڕاستە بەنزین نرخی گرانبووە، بەڵام ئێمە بەدواچوونی خۆمان بۆکردووە دەکەین و سەردانی بەنزینخانە و کۆگاکانمان کردووە لێپرسینەوەمان لەگەڵیاندا کردوون.
راشیگەیاند گرانبوونی بەنزین پەیوەندی بەناوخۆوە نیە، بەڵکوو لە بۆرسەی جیهانی گرانبووە، لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاوردە دەکرێت بۆ کوردستان گرانیان کردووە بۆ هەرتەنێک 60 دۆلار زیادبووە، ئێمە سەیری ئەو پسوڵانەمان کردووە، کە نرخی کڕینی بەنزینەکەیە و ڕاستە گرانبووە، بۆیە لە سلێمانیش نرخ کەمێک بەرزبۆتەوە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا ڕێگریکردن لە هێنانی بەنزین ناکرێت، مونافەسەکردن بۆ هێنانی بەنزین هەرماوە، بەپێی ئەو مەرجانەی کەدانراوە بازرگان دەتوانێت بەنزین هاوردەبکات.
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین گرانبووە، کە ئەمەش بۆتەهۆی نیگەرانی لای شۆفێران.
06-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,731
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!