وەزشوانی تیپی #تایکواندۆی کوردستان#ە، لە دایکبووی شاری #هەولێر#ە. ژمارەیەکی پێوانەیی لە بڕگەیەکی یاریی تایکواندۆدا تۆمارکرد و مەدالیای زێری لەپاڵەوانییەتی جیهان لە کۆریای باشوور بەدەستهێنا.
ئەم پاڵەوانە تاکە وەرزشوانی کورد بوو بەشداریی لەپاڵەوانییەتییەکەدا کرد، کە لە شاری سیئۆلی کوڕیای باشوور بە بەشداریی پێنج هەزار و دوو سەد یاریزانی شەشت و چوار وڵات بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕێوەچوو.
هێمن مەهدی دوای ڕکابەرییەکی زۆر لە بڕگەی شکاندن میدالیای زێر و پلەی پێشەنگی بردەوە و بووە خاوەن ژمارەی پێوانەیی بە شکاندنی 12 شتایگەر و لەنێو کۆمەڵێک ڕکابەری بەهێز پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە کاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر مەراسیمێکدا پێشوازیی بۆ ئەو پاڵەوانە ڕێکخرا.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,143