گەشە و بەربڵاوی ئاگرکەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو خۆی بەردەوامە وهاوشان لەگەڵ ئەودا، سوپای تورکیایش دەستی داوەتە سیاسەتگەلی لەوچەشنە لەپێناو دارستانەکانی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس لەباکووری کوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# وهەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی فورات نیووز، گوردانێکی کۆماندوویی سوپای تورکیا کەلە پارێزگای #شرناخ# جێگیربووە، دوێنێ شەو دەستی داوەتە تۆپبارانی بەربڵاوی کوێستانی جوودی کەلەئاکامدا ئاگر کەوتنەوەیەکی سەرسامکەر لەوناوچەدا کەوتۆتەوە.
ئەم ئاگرکەوتنەوە بەردەوام لەگەشەدایە وتادێ ڕووبەری زێدەتر دەبێت وسوپا ڕێگری دەکات لەچوونی هاوڵانیان بۆناوچەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە.
خاڵی سەرنجڕاکێش ئەمەیە کەسوپای پاسدارانی ئێرانیش لەم دوایانەدا سەرقاڵی جێبەجێ کردنی ئەم سیاسەتەیە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم دوو ووڵاتە بەتەمان شەڕەکە ببەنە قۆناغی ” شەڕی بیۆلۆژیک”ەوە، لەکوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
06-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,650
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!