هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنرجی تورکی - ئینگلیزی بەجیا ڕایانگەیاند، حەقدەستی مانگی ئایار (پێنج)ی ئەمساڵیان لە بری هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی تاوکێ و #تەقتەق# لەلایەن #حکومەتی هەرێمی کوردستان#ەوە پێدراوە.
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاشکرای کردووە، بڕی 39 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاری وەک حەقدەستی مانگی پێنج وەرگرتووە، کە 33 ملیۆن و 210 ملیۆنی بۆ حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت بووە لە کێڵگەی تاوکێ لە مانگی پێنج، شەش ملیۆن و 390 هەزار دۆلاریشی بۆ قەرەبووکردنەوەی حەقدەستە کۆنەکانی کۆمپانیاکە بووە.
کۆمپانیای گەنەل ئێنرجی -ش ڕایگەیاند، بڕی 12 ملیۆن و 240 هەزار دۆلاری لە بری هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی تەقتەق، کە 11 ملیۆن و 60 هەزار دۆلاری بۆ حەقدەستی مانگی پێنج بووە و یەک ملیۆن و 180 هەزار دۆلاریشی بۆ قەرەبووکردنەوەی حەقدەستە کۆنەکانی بووە.
گەنەل ئێنرجی ڕاشیگەیاندووە، کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی تەقتەق لە مانگی پێنج ڕۆژانە 16 هەزار و 817 بەرمیل بووە.
ماڵپەڕی ڕووداو: 10-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7,687
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!