کارزان تاریق - #سلێمانی#
ئاسایشی سلێمانی زیاتر لە 30 ملیۆن حەبی ترامادۆڵ لەناو دەبات کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ جەلال ئەمین بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو بڕە حەبە زیاتر لە 30 ملیۆن دەبێت و هەفتانە لە ناوچەی #قەرەگۆل# لە کوورەیەکدا لەناویان دەبەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، حەبەکە 810 کارتۆنە و تا ئێستا نزیکەی 500 کارتۆنی لێ لەناوبراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کوورەکە توانایەکی زۆری نییە، هەفتانە بڕێکی لێ لەناودەبەن.
ناوبراو وتیشی، ساڵی ڕابردوو 310 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون کە 10یان ئافرەت بوون، ئەمساڵیش تا ئێستا 140 کەس دەستگیرکراون.[1]
23-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,247
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!