ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی هەناردەکردنی غەنیمەکانی جەنگ بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە هەرچەندە #داعش# زۆرێک لە ناوچەکانی ژێردەستی لە سوریا و عێراق لە دەستداوە، بەڵام هێشتا لە توانایدایە ڕۆژانە بڕێکی زۆر پارە لە ڕێگەی بازرگانی نەوتەوە بەدەستبهێنێت.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت لە ئێستادا پێشینەی کارەکانی ڕێکخراوەکە ئەوەیە کە ئه و پارانە بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی ئه و ناوچانەی دەستیبەسەرداگرتوون.
ئاماژە بەوەشکراوە ڕێکخراوەکە کۆنتڕۆڵی ئه و کێڵگە نەوتییانەی کردووە کە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کرابوونە ئامانج، بەڵام توانیویەتی لە ڕێگەی ئەزموونی کرێکارە لۆکاڵییەکانەوە بەرهەمهێنانی نەوت له و کێڵگانەدا بەردەوامبکات ڕۆژانە بەهۆیەوە ملیۆنان دۆلار بەدەستبهێنێت.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ڕونکردووەتەوە کە هەندێک بازرگان ئاماژە بەوەدەکەن داعش ڕۆژانە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە، ملیۆنێک دۆلار بەدەستدەهێنێت.
ئه و پارانەش کە لە ڕێگەی بازرگانیەوە بەدەستیدەهێنێت، لە ڕێگەی سیستەمی حەواڵەوە دەینێرێتە ئه و ناوچانەی کە ئەمینترن لە دەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی خۆی.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت داعش دەسەڵاتی گرتووە بەسەر دوو گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریا کە عەمر و تانکن و ڕۆژانە بڕی 25 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.
و: محەمەد نەجمەدین[1]
25-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,354
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!