بانکی ناوەندی هەرێم ئاشکرای دەکات تا ئێستا تەنها چەکی سایلۆکانی سنووری پارێزگای #دهۆک#یان بەدەست گەیشتوه و چاوەڕێی ناردنی چەک (شیک)ی پارەی جوتیارانی سنووری هەردوو پارێزگای #هەولێر# و #سلێمانی# دەکەن.
بانکی ناوەندی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردۆتەوە: بۆ بەرچاوروونی بابەتی گەنمی جوتیارانی کوردستان، ئێمە وەک بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنین کە تەنها چەک (شیک)ی سایلۆکانی سنووری پارێزگای دهۆکمان بۆ هاتووە لە بەغداد ؛ ئەویش تەنها بری سی و پێنچ ملیار دینارە (35000000000).
ئەوەش خراوەتەڕوو: بۆیە تا ئێستا چاوەرێی ناردنی چەک (شیک)ی پارەی جوتیارانی سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانین، بە گەشتنی ئاگادارتان ئەکەینەوە.[1]
29-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,533
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!