دواڕۆژ، ڕەڤەند گوهەرزی
فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی 850 چەکدار و ژن و منداڵی #داعش# لە ناحیەی عیازییەوە هەڵهاتوون و خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردووە، هاوکات پلەدارێکیش دەڵێت، شەش ژنی داعش بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.
نەقیب بێدار زێباری، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئابی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، تەنیا ئەمڕۆ 850 چەکداری داعش و ژن و منداڵەکانیان پێکەوە لە گوندی (سەهل مالح) لە میحوەری زوممار خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە.
وتیشی تەواوی ئەو چەکدارانەی داعش بیانی بوون، زۆرینەشیان بە ڕەگەز شیشانی و ئەفغانی و تورکی بوون.
بێدار ئاماژەی بەوەشدا، پێش ئەوەی خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە بکەن هەموو ئەو چەکدارانەی داعش چەکەکانیان بە ڕێگاوە فڕێداوە.
هاوکات ڕائید سەردار بەرواری، یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە زومار سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی چەکدارەکانی داعش و خێزانەکانیان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، شەش ژنی لەوان پاش گەیشتنیان بەهۆی برسێتی لەرادەبەدەرەوە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، لەئێستادا چوار منداڵی تەمەن یەک بۆ پێنج ساڵ لەلای هێزی پێشمەرگەن کە دایک و باوکیان نەماوە و هیچ کەسوکارێکیان نیە.
پێشتر نەقیب بێدار زێباری، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند 350 چەکداری داعش لەگەڵ خێزانەکانیان لە عیازییە هەڵهاتوون و ئەمڕۆ خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە لە گوندی سەهل مالح.[1]
29-08-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,515
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!