دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەئێستادا بەشێک لە ناوچەکانی #سلێمانی# کارەبای نیشتمانییان 21 کاتژمێر هەیە ئەمەش پاش دانانی سیستمی 20 ئەمپێری.
سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەدواڕۆژی وت داواکاری گەڕەکەکان و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ دانانی جۆزەی 20 ئەمپێریی زۆر بووە، لەئێستاشدا بەشێک لەناوچەکان کار بەو سیستمە دەکەن و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوشوێنانەی داوایانکردووە.
وتیشی ئەو گەڕەک و ناوچانەی دەیانەوێت جۆزەی 20 ئەمپێرییان بۆ دابندرێت، داوا پێشکەش دەکەن و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە بۆیان جێبەجێدەکرێت کە بەو سیستمە 21 کاتژمێر کارەبا دەدرێت و هیچ کوژانەوەیەکی دیکە لەکارەبای نیشتمانی ڕوو نادات.
لەئێستادا ناوچەی #بازیان# و #سەیدسادق# و #خەلەکان# و #سەرگەڵو# و #مێرگەپان# جۆزەی 20 ئەمپێریان بۆداندراوە و ڕۆژانە 21 کاتژمێر کارەبایان هەیە و ناحیەی #پیرەمەگرون#یش لەئێستادا داوای کردووە بۆیان بکرێت بە جۆزە.
وتەبێژی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لەناو شاری سلێمانی جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە قورسە، چونکە بینای بازرگانی زۆری تێدایە و خانوی نیشتەجێبوونی زۆریشی تێدایە کە ئەمە ڕێگرە لەبەردەم ئەنجامدانی ئەو کارە و لەهەوڵداین میکانیزمێک بۆ ئەوەش بدۆزینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەسەر داوای ئەو گەڕەک و ناوچانەی داوا دەکەن 21 کاتژمێر کارەبای نیشتمانییان هەبێت، سیستمی 20 ئەمپێرییان بۆ دادەندرێت.[1]
06-09-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,252
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!