ئەمرۆ سەرلەبەیانی هێزەکانی #حەشدی شەعبی# بە چەک و تۆپ و تانکی ئەبرامزی ئەمەریکی هێرشێکی گەوره و بەربلاویان هێنایە سەر هێزەکانمان لە #پردێ# و بەره و جادەی سەرەکی پردێ-#هەولێر#.
هێزەکانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لێیان هاتنە دەست و بەرەنگاریان بوونەوە بۆ بەرگری کردن لە کوردستان و گەلە سەربەرزەکەمان و لە شەرێکی سەخت و پالەوانانەدا هەموو هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی دووژمنی داگیرکەر بە حشدی نا شعبی و هاوکارەکانیانەوە لە پاسدار و کەسانی خۆفرۆش تێک و پێک شکێنران و پاش گورزێکی کووشندە پاشەکشەیان پێکرا وە دەست خۆشی لە هەموو برا پێشمەرگەکان و ئەفسەران و فەرماندەکان دەکەین لە هێزەکانی وەزارەتی ێشمەرگه و یەکەی هەشتا و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزی تایبەتی یەک و ئاسایش کە لە ئەنجامی ئەم شەرە دوو دەبابە کە یەکێکیان ئەبرامزی ئەمریکی بوو لە گەڵ یەک مدرەعە و زیاتر لە12هەمەڕ و ئالیات تێکشکێندران و ژمارەیەکی زۆر کووژراو و برینداریان بەدوای خۆیان دا ڕاکێشا کە بە پێی هەوالەکان زیاتر لە سەد و پەنجا چەکدار دەبن کە زۆربەیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرکووک ئەم داستانە پیرۆزە بە خوێنی ئاڵی شەش شەهیدی نەمر و چەندین پێشمەرگەی بریندار ڕەنگین کرا.
ئێمە لە کاتێکدا پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین و سوپاسی بێ پایانمان بە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەم داستانە دەگەیەنین چ وەک تاک و چ وەک یەکەکان کە جگە لە قارەمانیەتی هیچ تاقسیرێکیان نەبوو وە ئیسپاتیان کرد کە ئەم هێزە داگیرکەرە دەشکێندرێت و ڕیسوا دەبێت. سەری ڕێز و نەوازش بۆ کەس و کاری شەهیدان دادەنوێنین هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان و تەمەننای چاک بوونەوە بە زووترین کات بۆ بریندارە قارەمانەکان دەکەین.
هەر بژی پێشمەرگه
فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک - پردێ
20-10-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,757
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!