جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بۆ کاروباری وزە ڕایدەگەیەنێت، 51 ملیار دۆلاری داهاتی نەوت لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە دەستی بەسەرداگیراوە دەشڵێت، ئه و لایەنانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکرێگیرابوون پێشنیاریان خستەبەردەم هەولێر بۆ سوربوون لەسەر #ڕیفراندۆم#.
حسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بۆ کاروباری وزە لەمیانەی دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (المیادین) ڕایگەیاند، ئه و لایەنانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکرێگیرابوون پێشنیارێکیان خستە بەردەم هەولێر بۆ سوربوون لەسەر ڕیفراندۆم.
داواشی لە مەسعود بارزانی کرد بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ئەستۆبگرێت و دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات.
شەهرستانی ئەوەشی وت داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2008ەوە دەگاتە 51 ملیار دۆلار و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
بەرپرسەکەی پێشووی حکومەتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی پەیوەندییەکی باسی لە سەرجەم ئاستەکان لەگەڵ ئێران هەیە و ڕازی نابین بەهەر دەستێوەردانێکی ئەمریکییەکان لە ڕووی پەیوەندی لەگەڵ ئێران ڕونیشیکردەوە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی پاسەوانی شۆڕشی ئێران بە هەموو توانایەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەوڵیدا بۆ پاشگەزبوونەوە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.[1]
25-10-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,199
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!