اوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە#، دەربارەی چالاکی گەریلاکان ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوەو ئەنجامی چەند چالاکییەکی ڕاگەیاند.
دەربارەی چالاکی گەریلاکان لە سنوورەکانی چەلێ و #شرناخ#، ئیوارەی ئەمڕۆ هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەم-دا، لە کاتژمێر 05:20ی ئێوارەی 2ی ئەم مانگە، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازانی تورک لە سەر ڕێگای شرناخ چالاکییەک ئەنجامدراوە.
دەربارەی ئەنجامەکەی هەپەگە ڕایگەیاند:ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی تورک تێکشکێندراوەو ژمارەیەک سەرباز کوژراون و برینداربوون، بەڵام ڕێژەکەی تا ئێستا ئاشکرا نەبووە.
هەپەگە ڕاشیگەیاند:ئێوارەی دوێنێ گەریلاکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی شەهید جودی سەربە – چەلێ-ی جولەمێرگ، لە دوو قۆڵەوە چالاکییان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی کوژراوان و بریندارانی سوپای تورک نەزاندراوە.[1]
06-11-2017
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 5,509
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!