سەگی دوای سوارانە
لە کۆندا به سواری ووڵاغه بەرزە ڕاو دەکرا و تولە وتانجی-يش دەکەوتنە دوای ئه و سوارانەوە، هەڵبەت ئەم تولە و تانجيانەش کاری ڕاوکردنيان دەکەوتە ئەستۆ يان لە نێچير بەردەدران يان ئه و نێچيرەی دەپێکرا ئەوان بە خێرايی و ڕاکردنەوە دەچوون نێچيرە پێکراوەکەيان بۆ ڕاوکەرەکان دەهێنايەوە و کاتێک نێچيرەکەيان دەهێنايەوە کلکی خۆيان بادەدا و کەيف خۆشيان دەهات کە کارێکيان بۆ سوارەکان و ڕاوکەرەکان کردووە، کەواتە کاری ئەم تولە(سەگ) و تانجی-يانە دوو ئەرک بوو، يەکەميان لەلايەن سوارانەوە تێ بەردەدران بۆ نێچير و دووەميان نێچيری ڕاوکراويان دەهێنيايەوە بەردەستی ڕاوکەران، ئينجا لێرەدا لە کوردەوارييدا بە تەوس و سوککردنەوە ئەم ئيديۆمە بە کەسانێک دەوترێت کە پياوی ديوەخان و ئاغاکان و دەرباری دەرەبەگ وحەرەم سەراکان و دەستڕۆيشتوانی سەردەم بوون بۆ هەر مەرامێک بيانەوێت بەکاريان دەهێنن چ بۆ تاڵان و دزی چ بۆ تێ بەردان و شەڕ و شۆڕ بێت.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 974
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!