ئامێرەکانی حکومەت کەوتوونەتەوە نێو کۆڵانە خۆڵاوییەکانی #سلێمانی#، هەڵمەتێکی فراوانی شارەوانی بۆ قیرتاوکردنی شەقام و چاڵ و چۆڵییەکان دەستی پێکردووە، چەند ڕۆژێکی دیکە زۆرینەی گەڕەکەکان ڕەش دەچنەوە و چیدیکە قاچ و پێڵاوی قوڕاوی وەک جاران خەڵک بێزار ناکەن.
یاسین یوسف، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 هەزار چوارگۆشە و کۆمپانیاکانیش بەنیزیکەی 200 هەزار مەتر چوارگۆشە قیرتاومان کردووە و بەردەوامیش دەبین.
ئەو پارەیەی بۆ قیرتاوکردنی سلێمانی تەرخانکراوە، لەکرێی موڵکەکانی شارەوانی و فرۆشتنی هەندێک زەوی ڕوکن و نایاب و داهاتی باج کۆکراوەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار خەرجکراوە.
سەعید عوسمان، هاونیشتمانی دەڵێت ئەم ئیشانە زۆر جوانن و جێگەی دەستخۆشییە بۆ حکومەت و هیوادارین بەردەوامبن.
جوانکردی سیمای کۆڵانەکان، ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەربەرزبوونەوەی نرخی زەوی و زار و بەگەڕخستنی کەرتی خانووبەرە، بەو پێیەی زیاتر خەڵک ڕوو لەشوێنی ئاوەدان و خزمەتکراو دەکەن.
عوسمان عەبدولقادر، خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە دەڵێت خەڵک ئارەزووی کۆڵانی خۆڵ و بێ خزمەتگوزرای ناکەن، بەڵام ئێستا ئەم شوێنانە قیرتاو دەکرێن، نرخی 200 مەتر زەوی، نزیکەی 30 هەزار دۆلار زیاد دەکات.
وابڕیارە لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا سێ بەرزەپردی دیکەش لەسلێمانی بەڕووی خەڵک و شۆفێراندا بکرێنەوە، بەرزەپردی #کۆبانی#، مامۆستایان و #دەباشان# کەسێ ساڵ بوو بێ پارەی کارکردنی ڕاگرتبوون.[1]
#10-12-2017#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,895
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!