بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە شاری #ڕانیە#ی دەروازەی ڕاپەڕین جارێکی تر لە ئەنجامی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، 5 هاوڵاتی شەهید بون و، ژمارەیەکی زۆری تریش هەر لەم شارە خۆشەویستە و شارەکانی تر بە تایبەت شاری کۆیە، بریندار بون.
لە هەمان کاتدا ئەمشه و هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتاوەتە سەر دامەزراوەی ئێن ئار تی و، پەخشی کەناڵەکانی ڕاگرتوە. هەمو ئەمانە هاوکاتن لەگەڵ هەڵمەتێکی دەستگیر کردنی هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم کردەوانە دەکەین، دوپاتی دەکەینەوە کە ئەم کارە نادروستانە چارەسەری کێشە و قەیرانە کەڵەکەبوەکانی هەرێم ناکات و، هێندەی تر پەرە بە ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان دەدات.
تەنها هێنانە کایەی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی ئابوری و سیاسیی هەرێم و هێنانەکایەی حکومەتێکی بەرپرسیار دەتوانێت زامنی پاراستنی قەوارەی هەرێم و چارەسەر کردنی گرفتەکان بکات.
جارێکی تریش داوا لە هاونیشتانییانی خۆشەویست دەکەینەوە کە داوا و خواستە ڕەواکانیان بەشێوازێکی ئاشتیانە بگەیەنن و، دور بکەونەوە لەهەر توندوتیژییەک و، مولک و ماڵی گشتی و تایبەت و بارەگا حکومی و حیزبیەکان بپارێزن.
پێویستە هەمومان بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە نیشتیمانەکەمان بپارێزین.
د. #یوسف محەمەد سادق#
سەرۆکی #پەرلەمانی کوردستان#
#19-12-2017#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,447
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!