چەند هەوڵ دەدەی بيکەيە بن زگ هەر دەبێتەوە بە پاڵو
کورتانی ووڵاغەبەرزە لە زۆر بەش و پارچە پێکهاتووە هەر بەش و پارچەيەکيش ناوێکی هەيە و وەستای کورتان دروو و خاوەنی وڵاغەکە به و ناوەوە ناوی دەهێنێت، بن زگ ئه و گوريسە يان قايش و لاستيکەيە کە کورتانەکە توند بەپشتی ولاغەکەوە گرێدەدات لەهەردوو لای کورتانەکەوە بە بن سکی دا دەبرێت و شەتەک دەدرێت، هەرچی پاڵو-ە يان پاردو ئەڵقەيەکە لەهەردوو لای دواوەی کورتانەوە چ گوريس چ قايش و لاستيکی چەرمی بێت بن کلکی کەرێ يان وڵاغە بەرزەکە دەگرێت، ئينجا لێرەدا کە بووە بە درکە و دەربڕ و ئيديۆم مەبەستی ئەوەيە هەرچەندە ڕێزی کەسێک بگريت بەڵام ئەگەر مرۆڤەکە شايستە و شايانی ئه و ڕێزە نەبێت ئەوا بۆ خۆی حەقی خۆی دەدات و نايەڵێت لەجێگەی ئه و ڕێز و تەقديرە بێت وەک ميزی حوشتر هەر بۆ دواوە دەگەڕێتەوە، چونکە بن سکی وڵاغەبەرزە و کەرێ شوێنێکی پاک وخاوێنە، بەڵام بن کلکی شوێنی ميز و قەرەسقوڵ و تەرس و پاشەڕۆيە.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 262