کە گوێ سوانە نەما لادێش نەما
گوێ سوانە واتە لێواری سەربان يان لێواری سەربانی خانووی قوڕ لە لادێکانی کوردستان، لادێکانی کوردستان لە بەرد و دار و خشت و قوڕ خانوبەرە و حەوشه و وبانيان دروستکرد يەکپارچە کەرەستەی خۆماڵی و خاکی کوردەواری بوو، بەڵام کە ئەمڕۆ بووە بە بلۆک و کاشی و بەردی حەلان و چيمەنتۆ و پڵێت و چينکۆ و ديواری ڕاگر شوێنی چيلەبەردی گرتۆتەوە ئەوا بەرماڵانی ئاوايی ئه و تام و چێژەی نەماوە بۆيە ئەم ئيديۆمە لەسەرەتايی سەدەی بيست و يەک لە باشوری کوردستان دەوترێت(کە گوێسوانە نەما، گوند و لادێش نەما).
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 538