ڕۆژنیوز، #هاوڕێ کرێکار#
پۆلیسی داراستان و ژینگەی #گەرمیان# ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 223 سەرپێچیکار سزادراون و 43 باڵندەش ئازاد کراون و بەشێکی زۆری ئامارەکانیش زیادیان کردوە.
کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئاماری ساڵانەی سەرپێچیکارانی ژینگە ڕاگەیەندرا.
سەرکەوت ڕەحیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی گەرمیان، بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2017 دا، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 223 سەرپێچیکار سزادراون بە بڕی پێنج ملیۆن و 627 هەزار دینار، بەراورد بە ساڵی ڕابردووش 34 سەرپێچیکار زیادی کردووە.
سەرکەوت ڕەحیم، وتیشی: لە لایەن بنەکەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە، 92 پارچە چەکی سەرپێچیکاران دەستی بەسەردا گیراوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو حەوت پارچە چەک زیادی کردووە، هەروەها ئەمساڵ 43 باڵندە ئازادکراوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نۆ باڵندە کەمی کردووە، هەر لەم ساڵدا حەوت ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلی سەرپێچیکاران دەستی بەسەردا گیراوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو یەک هۆی گواستنەوە زیادی کردووە.
ناوبراو باسی لەوەشکرد: ئەمساڵ دەست بە سەر80 کەرەستەی ڕاوچیدا گیراوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، 56 کەرەستە زیادی کردووە، هەر لەم ساڵدا 389 دۆنم زەوی لە پوش و پاوان سوتاوە.
سەرکەوت ڕەحیم، ئاماژەی بەوەشدا: بەشێکی زۆری ئامارەکانی ئەمساڵ زیادیان کردووە، هەروەها سەرپێچیکار، ڕاوچی و داربڕ دەگرێتەوە و سەرپێچیکارانیش بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە لایەن دادگا و بەڕێوەبەری یەکە ئیدارییەکانی وەک قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە سزادەدرێن.[1]
#08-01-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,788
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!