دواڕۆژ، #ڕێبین حەسەن#
قائیمقامی قەزای #پێنجوێن# ئاشکرایدەکات، داهاتی مەرزە لاوەکییەکانی سنوورەکەیان پێش داخستینیان کە ڕۆژانە دەست کاسبکاران و بازرگانان و هاوڵاتیانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووە، زیاتر لە 20 ملیۆن دینار بووە.
لەوبارەیەوە زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بەدواڕۆژی وت بەهۆی بوونی ڕووبەڕێکی بەرفراوانی سنووری پێنجوێن و هەبوونی چەندین مەرزی لاوەکی لەگەڵ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێش داخستنی ئەو مەرزانە، لەرووی بازرگانییەوە، توانراوە هەلێکی زۆری کار بۆ گەنجان و کاسبکاران و هاوڵاتیانی هەردوو دیوی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات بڕەخسێنرێت.
وتیشی لەسنووری پێنجوێن و هەردوو ناحیەکەی (گەرمک و ناڵپارێز) چەندین مەرزی لاوەکی هەیە، بەنموونەش تەنیا لەهەردوو مەرزی هەڵاڵاوا و توتمان، کە زۆر فراوانن، لەماوەکانی ڕابردوودا، زۆرترین خەڵک سوودیان لێ وەرگرتووە و بەشێوەیەکی گشتیش لەمەرزە لاوەکییەکانی پێنجوێندا، نزیکەی سێ هەزار کەس کاریان کردووە و داهاتی ڕۆژانەش زیاتر لە 20 ملیۆن دینار بووە.
روونیشیکردەوە بێگومان بەداخستنی مەرزە لاوەکییەکانی سنوورەکەمان، لەرووی ئابوورییەوە زیان بەر هاوڵاتیان و دانیشتوانی گوندە سنوورییەکان دەکەوێت و ئەو داهاتەش کە دەستکەوتووە، بۆ هاوڵاتیان و خەڵک بووە نەک بۆ حکومەت.[1]
#14-02-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,695
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!