بسم الله الرحمن الرحیم
(کل من علیها فان، ویبقی وجه ڕبک ذو الجلال والاکرام)
بەڕێز/ کاک نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان
بابەت: پرسەنامە
بەناوی خۆم و سەرجەم بەڕێوەبەر و کارمەندانی ڕێکخراوی ڕابیتەی ئیسلامی کوردەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ڕادەگەیەنین بەبۆنی کۆچی دوای بەڕێزتان (کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی) کە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دیار بوو لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گەورەشی هەبوو لە خەباتی نیشتمانی و شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردمان، داواکارین لە خوای گەورە کە ئەمە دوایەمین ناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و ئارامی ببەخشێت بە هەموو دۆستان و خۆشەویستان و کەس و کار و خزمانی، خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
پرۆفیسۆر د. عەلی شیێخ محی الدین قەرەداغی
سەرۆکی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد و
ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
#03-04-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 4,625
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!