هاوکات لەگەل کەم بونەوەی 23 کیلومەتری دووجا، لە پانتایی گۆلی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جێگری وەزیری جەهادی کەشاوەرزی ڕایگەیاند کە ئەمساڵ 50٪ بارینی باران کەمتر بووەتەوە، و ئەم کەم ئاوییە کاریگەری زۆری لەسەر وشک بوونی گۆلی ورمێ داناوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتی هەواڵنێری میهر-ی ئێران، پانتایی گۆلی ورمێ گەیشتووەتە 2هەزار و 276 کیلۆمەرتی دووجا بە بەراوەرد بە ساڵی پێشوو 23 کیلۆمەتر کەمی کردووە.
تا ئیستا چەندین جار بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بەڵینی ئەوەیان داوە کە بۆ ڕزگار کردنی گۆلی ورمێ، کار بکەن بەڵام هەتاکو دەڕوات دۆخی گۆلی ورمێ خراپتر دەبێت،
بەدەیان جار چالاکانی ژینگە لە پارێزگای ورمی بە ئامانجی ڕزگارکردنی گۆلی ورمێ لە وشک بوون دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین، کە تا ئیستا چەندین چالاکی ژیبگەیی ئەو پارێزگایە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکراون.
گۆلی ورمێ گەورەتین گۆلی ئێرانە کە لە ساڵی 2005 بەملاوە بەرەو وسک بوون دەڕوات، بە پێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان تا ساڵی 2015 زیاتر لە 80٪ پانتایی ئەو گۆلە وشک بووە.[1]
#07-04-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,534
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!