لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەرتەشی تورکیە هێرشی کردە سەر عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان و بە هۆی تۆپباران و موشەکبارانی سپای ئەم وڵاتەوە کۆمەڵێک لە دانیشتوانی مەدەنیی ئەم ناوچەیە و ژمارەیەک شەڕڤان شەهید کراون. ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیە بەرانبەر بە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان بە بیانووی ئەوەیکە ئەو هێزەی کە لە ڕووی ئیداری و ئەمنییەتییەوە لە عەفرین دەسەڵاتدارە هێزێکی تێرۆریستییە، جیا لە ئیدیعایەکی بێبنەما ناتوانێ شتێکی دیکە بێت.
کوردەکانی ڕۆژاوای کوردستان، لە پێناو دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانیان و ڕاوەستان بەرانبەر بە دیاردەیەکی ترسناک و تێرۆریستی وەک داعش، بە هەزاران کەسیان گیانیان لە پێناو شەڕی تێرۆردا بەخت کرد و چەند کارەساتێکی وەک وێڕانکردنی کۆبانییان بەسەردا هات کە لە ئاکامی بەرەنگاری و مقاومەتی قارەمانانەی خۆیان دژ بە هێزەکانی داعش لە کۆبانی، ئەم شارەیان کرد بە سەمبوولی مقاومەت و نەکەوتن.
لەم قۆناغەدا کە هێشتا مەترسیی تێرۆر و سەرهەڵدانەوەی گرووپەکانی هاوچەشنی داعش هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە، هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین و هێزەکانی ڕۆژاوای کوردستان کە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە کۆتایی هێنان بە تێرۆر لە بەشێکی بەرچاو لە خاکی سووریەدا گێڕا، جیا لە هەڵوێستێکی نابەرپرسانە و جیا لە دژایەتییەکی ڕوون لە گەڵ پێشکەوتنی پرسی کورد، ناکرێ ناوێکی دیکەی لە سەر دابندرێ.
#حیزبی دێموکراتی کوردستان# وێڕای مەحکوومکردنی هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر عەفرین و دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ گەلی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان، هاوکات داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانیی دژ بە تێرۆر دەکات کە بە گوشار خستنە سەر ئەم وڵاتە، پێش بەم دەستدرێژیانە و ڕوودانی کارەساتی ئینسانیی دیکە بگرن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
1ی ڕێبەندانی 1396
#21-01-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,344
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!