بەلاتینی Hajiawa، گەورەترین شارەدێی #باشووری کوردستان# بووە، لەڕێکەوتی #22-05-2022# بووە شارۆچکە و سەربە ئیدارەی ڕاپەڕینە.، شارەدێی حاجیاوا بەپێی هەرێمی کوردستان سەر بە پارێزگای #سلێمانی# و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا هاوبەشە، لە بەشی باکووری هاوسنوورە لەگەڵ هەریەک لە قەزاکانی سۆران و #شەقڵاوە# کە سەربە پارێزگای #هەولێر#ن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات زێی بچووک و قەزای #دووکان#ە وە لەبەشی ڕۆژهەڵاتی قەزای پشدەر و بەشی خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوای قەزای #کۆیە#، وە لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان ناوچەی لێکۆڵینەوەدەکەوێتە بەشی باکوری ڕۆژهەڵات.
شارەدێی حاجیاوا (129 کم) لە پارێزگای سلێمانیەوە دوورە.
حاجیاوا لە 21ی تەمموزی 1999 بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# بوو بە ناحیە. لە 6/11/1999 یەکەم بەرێوەبەری ناحیە بەرێز (محمد ابراهیم) دەست بەکاربووە. لە 17/5/2004 دووەم بەریوەبەری ناحیە بەرێز (رەمک ڕەمەزان قادر) دەست بەکار بووە. لە 8/12/2010 سێیەم بەرێوەبەری ناحیە (نەهرۆ سەردار محمد) دەست بەکار بووە و ئیستا بەردەوامە لە کارەکانی. لە ساڵی 2004دا خاوەن هەشت فەرمانگە بووە، ئێستا حاجیاوا خاوەنی (31) سی و یەک فەرمانگەیە کە ئەمانەن:
پێرست
1-فەرمانگەکانی حاجیاوا
2-ئاژەڵداری
3-پیشەسازی
4-پەروەردە
5-دانیشتووان
6-ئایین
7-بەڕێوەبەرایەتی
8-شوێنەوار
9-ڕیگا و بان
فەرمانگەکانی حاجیاوا:
بەڕێوە بەرایەتی ناحیە
یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا
ب.پۆلیسی حاجیاوا
ب.پۆلیسی هاتووچۆ
ب.پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
ب.پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
ب.پۆلیسی دارستان
ب.پۆلیسی بەرگری شارستانی
رەگەزنامە و باری شارستانی
.سەرۆکایەتی شارەوانی
کارەبا
دادنووس
پۆستەو گەیاندن
بەشی خۆراک
نوسینگەی گواستنەوە
فەرمانگەی ئاوی حاجیاوا
کتێبخانەی گشتی حاجیاوا
دارایی حاجیاوا
هۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا
فەرمانگەی تاپۆ
خوێندنگەی ناوەندی ئاینی
بەرێوەبەرایەتی جێبەجێکردن
نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا
مەڵبەندی ت. شەهید حسێن بەستەستێنی
بنکەی تەندروستی کانی ماران
بنکەی تەندروستی خواروو
بنکەی تەندروستی کفرەدۆڵ
نوسینگەی زانیاری
فەرهەنگخانەی حاجیاوا
مەڵبەندی کێش کردنی حاجیاوا
بنکەی دابەشکردنی پەرتووک
ئاژەڵداری
ناحیەی حاجیاوا خاوەنی مەیدانی ئاژەڵە , کە بۆتە هۆی سەرچاوەی ژیانی زۆر لە دانیشتووانی ناحیەکە و زۆر لە شارو شارۆچکەکانی دەورو بەری ناحیەکە , کە ڕۆژانە بەردەوام بازرگانی ئاژەڵداری باشی تێدا ئەنجام دەدرێت. حاجیاوا ژمارەی ئاژەڵەکانی بە پێی جۆرەکانیان بەم شێوەیە دابەش دەکرێن:
(1283) ڕەشە ووڵاخ.
(4700)سەر مەڕ.
(2300)سەر بزن.
(2)دانە دەواجن.
- بۆ گرنگی دانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاژەڵداری لە 2/12/2009 هۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا کراوەتەوە کە سنوورێکی فراوانی بە دەستەوەیە بۆ خزمەتکردن بە بواری ڤێتێرنەری و بواری ئاژەڵداری.
پیشەسازی
حاجیاوا بە شێوەیەکی گشتی پیشەسازی ئەلەمنیۆم و پلاستیک و پەڕە کردن و هەروەها خاوەنی ناوچەیەکی گرنگە کە پیشەسازی بەرهەم هێنانی بلۆک چەندین غەسالە و ئاسنگەری یەو پیشەسازی هەمە جۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.
پەروەردە
لە ڕووی پەروەردەیییەوە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی ناحیەی حاجیاوا سەر بە بەرێوەبەرێتی پەروەدەی ڕانیەیە. حاجیاوا خاوەنی 4 خوێندنگەی ئامادەیی، 20 قوتابخانەی بنەڕەتی، 3 باخچەی ساوایان و 1 خوێندنگەی ناوەندی ئاینییە.
دانیشتووان
ژمارەی دانیشتووان: ژمارەی دانیشووانی سەنتەری حاجیاوا زیاتر لە 62000 هەزار کەسە. کۆی گشتی دانیشووانی ناحیەکە بە گوندەکانییەوە 73000 هەزار کەسە.
ئایین
سەرجەم دانیشتووانی ناحیەی حاجیاوا موسلمانن و لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەرینە. لە حاجیاوادا 61 مزگەوت هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی
حاجیاوا ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی 24 گوندە کە لەرووی جوگرافی یەوە دابەش بوون بەسەر باکورو باشوور و ڕۆژئاوای حاجیاوا. لەرووی دانیشتووانەوە 62500 کەسە. (14)گوند ئاوەدانە. (10)گوند چۆڵە.
شوێنەوار
حاجیاوا لە ڕووی شوێنەوارەوە چەند شوێنێکی مێژوویی گرنگی هەیە
(گردی تلێ) لە گوندی گردی تلێ.
(گردی نەمرود) لەنزیک گەرەکی ماکۆک.
ڕیگا و بان
دووری نێوان حاجیاوا و سلێمانی بە ئوتومبێل 129کم. دووری نێوان حاجیاوا و هەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای شەقڵاوە 113کم، دووری نێوان حاجیاوا و هەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای کۆیە 122کم، دووری نێوان حاجیاوا و دهۆک بە ئوتومبێل 240 کم.
[1]