وەرگێڕ: بەهجەت جەمیل حامد
ساڵی دەرچوون: 2016
خەڵکی چەند خۆیان بە تێر و تەواو و بێ کێشە بزانن هێشتا هەر کەموکورتییان تێدایە، واتە خود (ذات)ی هەریەکەیان پێویستی بە خستنەسەر و چاکسازی تێداکردن دەبێت، مانای وایە: پەرەپێدانی کەسی پێویستە تەنانەت لەو کاتانەشدا بەردەوام بێت و نەوەستێت کە کار و چالاکییە ماددی و پیشەسازییەکان تووشی قەیران هاتوون.
خراپترین و مەترسیدارترین جۆرەکانی نەزانی: نەزانی و بێئاگایی مرۆڤە لە خودی خۆی؛ چونکە سەری لێ دەشێوێنێت و بە هەڵەدا دەیبات و، پەیوەندی و مامەڵەی لەگەڵ خەڵک و خوادا تێک دەدات و، دەبێتە مایەی لەکیسچوونی ئەو دەرفەتانەی کە بۆی هەڵ دەکەون و، بێئاگابوون لەو مەترسییانەی کە هەڕەشەن لەسەر بوون و ژیانی.
هەوڵ دەدەم لەم پەرتووکەدا تیشکگەلێک بخەمە سەر چەندین باس و بابەتی پەیوەندیدار بە خۆدۆزینەوە و خودناسییەوە، هەروەها ژمارەیەک ڕابەر و ڕێنوێنیکەر دەخەمە پێش چاو، تاوەکو موسوڵمان بە ئاگابێننەوە و بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون و پڕشنگداری بەرن و پەرە بە کەسایەتییەکەی بدەن...[1]
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,535
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!