تەنها دایکم خۆشیویستووم
هاواری ڕۆڵەیەک
نووسەر: خالد ئێرتوغرول
وەرگێڕ: گەشبین تاریق نەجیب
پێداچونەوە: بەفراو جەمال
بڵاوکار: ئارا - سلێمانی
چاپی دووەم 2014
ئەم ڕۆمانە سەرگوزشتەی ژیانی کوڕێکی سەرکەش و بێ ئەمەکە بەناوی (ئازاد)ەوە، ئەو ڕۆڵەیەی کە دڵی دایکی میهرەبانی زیزکردووە.
ئەو دەڵێت: ڕۆڵەیەکی بێ ئەمەک و لاساربووم بۆ دایکە بەستەزمانەکەم، هیچ باکم لە خەمخۆرییەکانی نەبوو. لە ژیانمدا هەڵەی زۆرم کرد، بەداخەوە کاتێ بەئاگا هاتمەوە کار لەکار ترازابوو!
دوای گوزەرکردن بەنێو وێستگەکانی ژیانیدا لە پایاندا دەڵێت:
ئەوانەی ئەم بەسەرهاتە خەمناکەی من دەخوێننەوە، ئەو گەنجانەی ڕووکەشی ژیان بە هەموو شتێ دەزانن، تکایە لە ئەزموونی ئەم ژیانە تاڵەمەوە دوو ڕستەم هەیە بۆتان: بیرتان نەچێت، هەموو ژنانی دنیا کۆببنەوە، بە قەد دایکتان سۆز و خۆشەویستیتان پێشکەش ناکەن، هەموو پیاوانی دنیاش کۆببنەوە وەک باوکتان میهرەبان نابن بۆتان.
تۆی خوێنەری بەڕێزیش دەتوانیت هاوڕێ لە تەک خوێندنەوەی ئەم بەسەرهاتەدا، لە ڕۆشنایی یاساکانیەوە خۆت هەڵبسەنگێنیت.
συγνώμη. τα εκδοτικά δικαιώματα του βιβλίου αυτού έχει ανακληθεί από τον ιδιοκτήτη! Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 11,280
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!