کۆکردنەوەی : مەریەم حوسێن خاه
لە لایەن بەهار حسێنی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.
“چیرۆکی ناتەواو”، بەرهەمێکی توێژینەوەیی و لێکۆڵینەوەییە سەبارەت بە 10 ساڵی ڕەش لە ئێعدام و ڕەشەکوژی لە ئێراندا کە بە دەیەی ڕەشی 60 ناسراوە. بەڕێوەبەری پرۆژەی ئەو کتێبە خاتوو شادی سەدرە و ئەو بەرهەمە لە لایەن ڕێکخراوی دادپەروەری بۆ ئێران (عدالت برای ایران)ەوە کە ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤیی ناحکوومیی ئەهلییە لە تاراوگە لە چاپ دراوە.
بەهار حسێنی شاعیر و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەو کتێبەی لە فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بەچاپی گەیاندووە.
بەهار حسێنی سەبارەت بەو کتێبە بە کوردستان میدیای گوت؛ “ئەو کتێبە هاواری بەڵگەمەند کراوی دایکان و بنەماڵەی هەزاران زیندانیی سیاسییە کە لە دەیەی 60ی ئێراندا و بە تایبەتی لە هاوینی ڕەشی 1367دا کۆمەڵکوژ کران و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا دفن کران. باس لەو گۆڕستانانە دەکات کە لە لایەن دەوڵەتەوە ناوی “لەعنەت ئاباد”یان لەسەر دانرا، بەڵام بنەماڵەی ئێعدام کراوەکان بە “خاوەران” ناساندیانن”.
ناوبراو گوتیشی؛ “ئەم کتێبە دەتوانێت هاندەر و سەرەتایەک بێت بۆ توێژینەوەیەکی بەربڵاو سەبارەت بە زیندانیانی سیاسیی ئێعدام کراوی کورد لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامیدا و بەتایبەتی ئێعدام کراوە کوردەکانی دەیەی 60ی ئێران”.
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,966
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!