کوچک لە ئاگر گەرمترە
کوچک، لە کوچکە بەردەوە هاتووە، جوتيار و وەرزێر و شوانکاری کورد کاتێک چايەکی دەنايە سەر ئاگر سێ بەردۆچکەی دەهێنا و سێ کوچکەيەکی سروشتی لەنێوان ئه و سێ بەردە دروست دەکرد، سێکوچکەی ئاسنيش کە ئاسنگەران دروستيان کردووە هەر له و سێ کوچکە بەردەوە دروستکراوە و ناوەکەشی لەمەوە هاتووە، ئينجا دار و پوش و پەڵاشی دەخستە نێوانيەوە و ئاگرێکی تێ بەردەدا و چايەکەی دەخستە سەر ئاگرەکە، ئه و کوچکە بەردانە هێندە گەرم دەبوون ئەگەر دەستت بەريان بکەوتايە وەک ئاگرەکە دەستيان دەسوتاندنی، ئەمە بووە بەئيديۆم و درکە لەناو کوردان، ئەگەر ڕاستەوخۆ کارێک يان هەڵوێستێک يان خۆشی شادی و ناخۆشی و پرسەيەک پەيوەندی بەيەکێکەوە نەبێت و لە خاوەنەکەی زياتر کاريگەر بێت دەوترێت(کوچک لەئاگر گەرمترە).
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,391