نووسەر : ئارام کاکەی فەلاح
بڵاوکەرەوە : ئەندێشە
بابەت : چيرۆک
ساڵی چاپ : 2018
نۆبەی چاپ: یەکەم
کۆمەڵە چیرۆکێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێش.
مڕۆڤ لە ڕۆژی بوونیەوە بەدوای ئەو شتانەدا وێڵە کە هەست ئەکات لێی ون بووە و هیی ئەو بووە و نایدۆزێتەوە. هەر دەگەڕێت و تەمەنی تەواو ئەکات و بەهیوای ئەوەی پێی بگات، تەمەنی کۆتایی پێدێنێ. بەواتایەکی تر مرۆڤ سەرگەردانە، چ مرۆڤی ناو ڕۆمانی ڕێگەی نەجیب مەحفوز و چ غەریب ڕیکوردی ناو چیرۆکەکانی ئارام کاکەی فەلاح. هەردووکیان بێوچان ئەگەڕێن. ئەگەڕێین بۆ ئەوەی لە منداڵیدا هەیانبووە و لێیان ون بووە. ئیتر ئەکرێ ئەوە چیرۆکی ناو درکەڵانێکی بەردەم ماڵی جادوگەرێک بێت یان بەختەوەرییەکی ونبوو، یان هیوایەکی دەست پێنەگەیشتوو، یان یارێکی هەڵهاتوو بێت. مرۆڤ ئیتر ویڵە، وێڵ بەدوای ئەوەی ئاسوودەی بکات، بەختەوەری بکات. ئەوەش کە بەدوایدا دەگەڕێت بەختەوەرییە. بەڵام ئایا ئەم بەختەوەرییە هەرگیز دەدۆزرێتەوە؟ نە لەڕێگای نەجیب مەحفوز و نە لای غەریب ڕیکورد نادۆزرێتەوە.
مرۆڤ وێڵە بەدوای ئەو شتەی هەر نەیبووە، لەگەڕانە بەناو بانگەکەی گێلگامێشەوە بە دوای نەمریدا، تا ئەگاتە ئەمڕۆ، مرۆڤ لە گەڕاندایە، گەڕانێکی بێهودە بۆ بەدەستهێنانی مەحاڵ..
ئەکرێت ویڵ وەک عەوداڵ و لێگەر و کونجکۆڵ بزانین، ئەمە مانا پۆزەتیڤەکەیەتی، ئەکرێ وێڵ وەک سەرگردان و بێ لانە و هەندێکجار وەک گەمژە لێک بدەینەوە.
لە هەردوو حاڵەتەکەیدا وێڵە. ئیتر ئەم چیرۆکی وێڵ بوونەوەی مرۆڤ هەر هەبووە و هەر هەیە و هەر بەردوامیش ئەبێت.
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,125
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!