ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە #شەڕڤان#انی یەپەگە و #یەپەژە# لە #عەفرین# بەردەوام گورزی سەخت لە سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانی دەوەشێنن. لە 3 چالاکیدا بە گشتی 6 سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە:
لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا هێزەکانمان چالاکییەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی درێژەپێدەدەن. لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئاب/گەلاوێژ، یەکینەکانی ئێمە لە سێ چالاکیدا سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیان کردووەتە ئامانج. لەو چالاکییانەدا 6 سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژراون و 10 چەتەی دیکە بریندار بوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە ڕێکەوتی 6ی ئاب/15ی گەلاوێژدا شەڕڤانان لە هەرێمەکانی نێوان گوندی کەباشین و بیرج حەیدەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گروپە چەتەکانی فەیلەقی شامیان کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.
لە هەمان ڕۆژدا وشەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە نە نێوان ناوچەی عەفرین وجندرێس زرێپۆشێکی سوپای تورکیای داگیرکەریان تێکشکاند. لەو چالاکییەدا 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و3چەتەی دیکە بریندار بوون.
هەروەها یەکینەکانمان هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە ناوەندی عەفرین کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا 3 چەتە کوژران و7 چەتەی دیکە بریندار بوون.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە لە ڕێکەوتی 5 بۆ6ی ئاب/14بۆ15ی گەلاوێژدا، سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەکانی ڕاجۆ،بلبلێ وشیێ ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامدا کە بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.[1]
#09-08-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,771
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!