بەشەر ئەگەر دەستی خۆی ديت بابی خۆی ناناسێت
بونيادەم و بەشەر مەبەست لێيان مرۆڤە، خاسيەتی جۆراوجۆر لەمرۆڤەکاندا هەيە و هەڵس وکەوت و بير و باوەڕ وئەندێشە و ئەدگاری جياواز جياواز لێيان بەديدەکرێت بەنمونە خۆ بەزلزان و گەورە يان لووتبەرز و خۆسەپێن و خۆبەشت زان و تاد، پێکهاتەی بەشەر وايە لە لاوازی و کزۆڵی و داکشان ونەخۆشی و هەژاری و بارودۆخ خراپی بێت خاسيەتی خۆبەکەمزانی و ملکەچی و بێ دەسەڵاتی و بێ نەفسی و سادەيی و خاکيەتی زياد دەکات بەپێچەوانەشەوە کە هەبوو و دەوڵەمەند و تەندروست باش بوو واهەست دەکات پێويستی بەکەس نەماوە و کەس ناناسێت، بەنمونەی جوانتر مناڵ تا دەبێتە سەرووی هەژدەساڵی لەلايەن دايک و باوکيەوە گۆش و پەروەردە و بەخێودەکرێت لەمناڵيدا ناتوانێت خۆشی خاوێن بکاتەوە و ژەمێکيش خۆراک پەيدا بکات و ناتوانێت هەنگاوێکيش بڕوات، لەمێرد منداڵيدا بەبێ دايک وباوک هيچ پێداويستيەکی بۆ دابين ناکرێت کورت و کرمانجی(کەس لەپڕێک نەبووە بەکوڕێک)
ئينجا ئه و مناڵە کە گەورە بوو و بووە خاوەنی دەسەڵات و دارايی و ماڵ و مناڵی خۆی ئەوا ئەوەندە لەخۆی دەگۆڕێت باوکی خۆشی ناناسێتەوە کە بەخێوی کردووە وادەزانێ لەپڕێ بووە به و پياو و کوڕە بۆيە کورد ژيرانە ووتويەتی(بەشەر ئەگەر دەستی خۆی ديت بابی خۆی ناناسێت).
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,349
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!