سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە هیچ پاڵاوگەیەکی سوتەمەنیی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی یاساییان نییە، ڕاشیدەگەیەنێت: لە کۆی 200 پاڵاوگە تەنها 28-یان دەهێڵدرێنەوە و ئەوانی دیکە دادەخرێن.
ئەمڕۆ لە بینای دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری #هەولێر#، هەڵۆ عەسکەریی، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەبارەت بە پاڵاوگەکانی سوتەمەنیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا، ڕایگەیاند: سەرجەم کۆمپانیاکانی نەوت و غاز بانگهێشتکراون بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پیسکردنی ژینگە و ڕێگرییکردن لە پیس بوونی ژینگە و لێپرسینەوە و داخستنی ئەو پاڵاوگانەی دژی ڕێنماییەکانمان کاردەکەن.
هەڵۆ عەسکەریی، وتیشی: تا ئێستا هیچ پاڵاوگەیەک لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی یاساییان نییە، بەڵام هەندێک پاڵاوگە لەلایەن هەندێک کۆمپانیاوە بەناوی کارگەی قیر کراونەتەوە، کە ئەوەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمە.
سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، ڕاشیگەیاند: کە لە مانگی شەش-ی ئەمساڵ، بڕیارێک لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمیی بۆ کاروباری غاز دەرکراوە، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو پاڵاوگانەی کە بوونەتە هۆی پیسبوونی ژینگە و دەبێت خاوەنی پاڵاوگەکە شوێنی پاڵاوگەگەش چاک بکاتەوە.
هەڵۆ عەسکەریی، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، وتیشی: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە کۆی 200 پاڵاوگە تەنها 28-یان دەهێڵدرێنەوە و ئەوانی دیکە دادەخرێن، ئەو 28 پاڵاوگەیەش هیچیان مۆڵەتی فەرمییاننییە، بەڵام دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە 21 مەرجی بۆ کارکردنیانداناوە تا بتوانن کاربکەن، ئەگەریش پابەندی ڕێنماییەکان نەبن ئەوانیش دادەخرێن.[1]
#04-09-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,400
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!