نووسینی: کاوە تەیب جەلال
(چاپی یەکەم 2017)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
هەڵبەتە کەرتبوون زیاتر بە دەربڕینە عەرەبییەکەی ناسراوە (ئینشیقاق)، کە بە مانای درز کەوتنە شتێکەوە دێت و لە کایەی سیاسییدا بۆ درزکەوتنە ناو پارت و ڕێکخراوەکانەوە بەکاردێت، یەکێکە لە ڕووخسارەکانی ململانێی سیاسی نێوان پارتە سیاسییەکان لە هەر جێگەیەکی جیهاندا بێت. ڕاستە کەرتبوون لەناو زۆربەی پارتە سیاسییەکانی جیهاندا بۆتە دیاردەیەکی زەق و بەرچاو، بەڵام مەرج نییە هەمیشە مانایەکی نەرێنیی هەبێت، بەڵکو دەشێت هەندێک جار مانای ئەرێنیشی هەبێت. بەڵام ڕاستییەکی تاڵ هەیە دەبێت دانی پێدا بنێین، زۆرینەی کەرتبوونەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کەرتبوونی نێو پارتە کوردییەکان بەتایبەتی، زیاتر ڕووخسارە نەرێنییەکەی دەبینرێت. کەرتبوون یەکێکە لە قۆناغەکانی ململانێی سیاسی یاخود کێشەی ناوخۆیی حزب، وەک چۆن چەندین قۆناغی دیکە هەیە. ئەم توێژینەوەیە بەدیاریکراوی قۆناغێکی مێژوویی هەڵبژاردوە بۆ سەرنجدان لە کەرتبوونی نێوان پارتەکان و هۆکار و زەمینەیان، ئەویش قۆناغی نێوان ساڵانی (1976- 1988)ە. توێژەر لەم توێژینەوەیەدا زۆر بە وردیی سەرجەم فاکتەرە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی پەیوەست بە کەرتبوونی نێوان پارتە سیاسییەکانی لێکداوەتەوە، بەتایبەت کەرتبوون لەنێو پارتە سەرەکییەکانی وەک (پارتی دیموکراتی کوردستان) و (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) و هەر یەک لەو پارت و ڕێکخراوانەی لەم دوو پارتەوە سەریانهەڵداوە. [1]
Διαβάστε το βιβλίο: کەرتبوون لەنێو پارتە سیاسییەکان لە باشوری کوردستان 1976-1988
Σύνολο λήψης:
277 φορές
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,601
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!