کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ توندوتیژی ئێران، هێرشە مووشەکییەکەی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبە سیاسییە کوردییەکان و کەمپەکانی پەنابەران لە کوردستانی عێراق و هەروەها ئەو ئێعدامانەی لە نێوخۆی وڵات دەکرێن، مەحکووم بکات و پێشی پێبگرێت.
ژێنێڤ (سویس)، 8ی سێپتەمبری 2018
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، 8ی سێپتەمبر، کۆماری ئیسلامیی ئێران لانیکەم 50 کەسی بریندار و 11 کەسی کوشت کە لە نێویاندا ئەندامانی پلەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبیندرێن. ئێران ئەم کارەی لە ڕێگەی هێرشێکی هاریکاریکراوی مووشەکی دوورهاوێژ بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپەکانی پەنابەران لە تەنیشتی ئەو بارەگایانە لە #کۆیە# #هەولێر# لە کوردستانی عێراق ئەنجام دا.
لە 7ی سێپتەمبردا، لە تۆپبارانێکی کوێرکوێرانەدا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خەساری گەورەی بە ژینگە گەیاند، واتە زەوی و زاری خەڵکی مەدەنی لە ناوچە سنوورییەکانی برادۆست و #سیدەکان#.
هەر لەو کاتەدا، ئەم بەیانییە، 8ی سێپتەمبر، ئاگادار کراین کە سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی کارناسانی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرپرسانی ئێرانی سێ بەندکراوی سیاسی کورد، زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهییان لەسێدارە داوە.
توندوتیژی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، تۆپبارانی کوێرکوێرانەی گوندییەکان و پەنابەرانی کوردی ئێرانی لە کۆیە و هەروەها لەسێدارەدانی بەندکراوە سیاسییەکان درێژدەرانی ئاشکرای پێشێلکاریی یاسا نێونەتەوەییەکان و هاوپێچەکانی ژێنێڤە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران ژنێڤ (KMMK-G) بۆمبارانی بارەگاکانی حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان، بنەماڵەکان و پەنابەران لە کوردستانی عێراق و هەروەها ئەو ئێعدامانانەی لە نێوخۆی وڵات دەکرێن، مەحکووم دەکات.
ئەم ڕێکخراوە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات پێش بە توندوتیژییەکانی ئێران بگرن و شەرمەزاری بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ
#08-09-2018#