لە سنووری شارۆچکەی #کەلار#، بەهۆی سێ ڕووداوی هاتووچۆوە، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و شەش هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
شەوی ڕابردوو، لە سنووری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، سێ ڕووداوی هاتووچۆی یەک لەدوای یەک ڕوویاندا و به و هۆیەوە دووهاوڵاتی بە ناوی عەزیز قادر و ئارام ئەحمەد گیانیان لەدەستدا کە دانیشتووی شارۆچکەکەن.
ڕووداوی یەکەم لەسەر ڕێگای گشتی نێوان شارۆچکەی کەلار و شارەدێی ڕزگاری پێکدادانێک بوو لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری، تۆیۆتا هایلۆکس و نیسان ناڤارا ڕوویدا، به و هۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کران لە کەلار.
لە ڕووداوی دووەمدا، لە ناوشارۆچکەی کەلار و لە گەڕەگی 'گازینۆ'، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (توێتا ئەڤەلۆن)، لەدوو گەنجیدا، دەستبەجێ یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بەسەختی بریندار بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی #سلێمانی# کرا، لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.
لە ڕووداوێکی دایکەدا لەسەر ڕێگای گشتی کەلار - سلێمانی، لەنزیک گوندی قولەبەرزی سەر بەشارەدێی باوەنور، ئۆتۆمبیلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە دۆڵێک و به و هۆیەوە شۆفێرەکەی بەسووکی بریندار بوو.
دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکان، کارزان مەجید، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز دواو و هۆکارەکانی بۆ تیژڕەوی گێڕایەوە.[1]
#14-09-2018#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,055
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!